کانونی یه‌که‌م 01, 2025 21:42 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە 70هەزار و 112 کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە حەفتاهەزار و سەت و دوازدە کەس .

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٩ شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گواستراوەتەوە و کەسێکیش بریندار بووە. لە ئەنجامی  پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی  بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئوکتوبری  ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٧٠ هەزار و ١١٢ کەس شەهید بوون. هەروەها ژمارەی بریندارانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی  بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و ٩٨٦ کەس. لە هەمان کاتدا سەرچاوە هەواڵییەکانی فەلەستینی باسیان کرد لە درێژەی  پەلاماری  سوپای  داگیرکەری زایونی  بۆ سەر  شارە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا و بەتایبەت شاری توباس. ١٦٢ فەلەستینی دەستگیرکران و دەیان ماڵیش وێران کران.

سەرپەیڤ