ڕێگریی رژێمی زایۆنی لە گوێزرانەوەی بریندارانی غەززە، تاوان دژی مرۆڤایەتییە
"ئیسماعیل سەوابتە"ی بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی حکوومیی لە غەززە وتی: ڕێگریی کردنی رژێمی زایۆنیستی لە برانەدەری برینداران لە غەززە بۆ چارەسەریی، تاوانی مرۆیی و درێژەی سیاسەتی ژینۆسایدی ئەو رژێمەیە.
سەوابتە ڕایگەیاند، پێش گرتنی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەفەری برینداران و نەخۆشانی کەرتی غەززە، بەتایبەت کەسانی زیان دیتوو لەئەنجامی بەرکەوتنیان بە گولـلەو باقی تەقەمەنییەکان، تاوانێکی تەواو مرۆییە کە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ڕێکخراودا بەمەبەستی قووڵکردنەوەو تاوپێدانی ئازار ومەینەتە مرۆییەکان ئەنجام دەگرێ.
سەوابتە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو ڕەفتارە نایاساییەی زایۆنییەکان بەئاشکرا لەدژ بنەماکانی مافگەلی نێونەتەوەیی مرۆییانەیە، رژێمی داگیرکەری بە بەرپرسی راستەوخۆی گیانی بەسەدان بریندار زانی. وتیشی: کۆمەڵگای جیهانی، ڕێکخراوە تەندروستیی، فریاگوزاریی و دەم و دەزگەکانی مافی مرۆیی، ئەرک و بەرپرسایەتییە ئەخلاقی و مافەوانییەکانیان جێبەجێ بکەن و بۆ کرانەوەی تێپەڕگەکان لەڕووی برینداران، رژێمی زایۆنی بخەنە ژێرگوشار.