درێژەی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
کانونی یهکهم 07, 2025 17:05 Asia/Tehran
رژێمی زایۆنیستی هاوکات لەگەڵ پێشێلی ئاگربەس لە غەززە، درێژە دەدا بە پەلامارەکانی دژی فەلەستینیان لە غەززە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی "خان یونس"یان بۆردومان کرد. سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە غەززە رایانگەیاند؛ لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تائێستا حەوت کەس لە شاری غەززەو باکووری کەرتی غەززە لەئاکامی تەقەودەسڕێژی هێزە داگیرکەرەکان، شەهید و حەڤدە کەسیش بریندار بوون. ئەمڕۆش شارۆچکەنشینانی زایۆنی هێرشیان کردەسەر خێزانیکی فەلەستینی لە ناوچەی ئەلخەلیل لە گوندی موغەییر لە باکوری رۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا. لەئاکامی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری دووهەزار و بیست و سێوە تاکوو ئێستا، حەفتا هەزار و سێسەت و شەست کەس شەهید بوون.