کانونی یه‌که‌م 08, 2025 22:08 Asia/Tehran
  • ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزارو ٣٦٥ کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە باسی بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی شەڕی غەززەی کرد بۆ حەفتا هەزار و سێسەت و شەست و پێنج کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ سەت و حەفتاو یەک هەزا رو پەنجاو هەشت کەس .

 وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە لە ڕاپۆڕتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند لە ماوەی بیست وچوار کاتژمێری ڕابردوودا  پێنج  شەهید گوێزراونەتەوە بۆ نەخوشخانەی کەرتی غەززە و لەو ژومارەیەش  سێ  کەس شەهیدی تازەن و دوو تەرمیش لە ژێر داوپەردوودا هێنڕاونەتە دەر . بە پێی ئەو ڕاپوڕتە؛ ژومارێکی نادیار لە شەهیدان لە کەرتی غەززە  هەروا لە ژێر داروپەردوو و لە ناو شەقامەکاندان و هێزە فریاگوزارییەکان بە هۆی نەبوونی کەرەستە و درێژەی پەلاماری داگیرکەران توانایی دۆزینەوە و گواستنەوەی ئەوانیان نییە . بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە کاتی ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لە دە ی ئوکتوبری دوو هەزار و بیست و پێنج هەتا ئێستا  سێسەت وحەفتاو شەش کەس شەهید و  نۆسەت و هەشتاو یەک  برینداریش گواستراونەتەوە بو نەخوشخانەکان.

سەرپەیڤ