درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
کانونی یهکهم 10, 2025 17:52 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتا هەزار و سێ سەت و شەست و نۆ کەس.
لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوو، تەرمی سێ شەهید گوێزرایەوە نەخۆشخانە. لەو ماوەدا، پێنج کەسیش بریندار بوون. لەئاکامی پەلاماری چەکدارانی زایۆنی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری رۆژاواش لانیکەم هەشت فەلەستینی بریندار بوون و داگیرکەران سی کەسیان لە نابلۆس و پتر لە دە کەسیشیان لە ناوچەکانی دیکە، دەسگیر کرد.