کانونی یه‌که‌م 11, 2025 12:56 Asia/Tehran
  • قەیرانی تازەی خەڵکی غەززە بە دەسپێبوونی وەرزی سەرما

بە ساردبوونی وردە وردەی هەوا و بارانبارینی بەخوڕ لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە، دەیان خێوەتی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە شاری خان یونس و دەوروبەری کەوتنە ژێر ئاو و ڕێگا سەرەکی و لاوەکییەکانی ناوچەی ئەلمەواسیش داخران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە  ئاوارە فەلەستینییەکان کە دوو ساڵ شەڕ و گەمارۆیان لە ژێر بۆردومان و برسێتی و ئاوارەبووندا تێپەڕاندووە  ئێستا ڕووبەڕووی مەترسییەکی تازە بوونەتەوە. بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوام لە غەززە ، دۆخەکەی  تەواو  قەیراناوی کردووە،  لافاو خێوتە شڕەکان یەک لە دوای یەک  دەبات و هەزاران ئاوارەی  لە ناو قوڕ و سەرمای زستاندا بێ پەناگە و داڵدە دەکات.  گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕزگارکردنی گەنجێک  نیشان دەدات کە لەژێر قوڕدا گیری خواردووە و بێتوسو درەنگ بە هانایەوە چووبایەن گیانی لە دەست دەدا. ئێستا دەزگاکانی فریاگوزاری بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە کە بە توندتر بوونی ڕادەی بارانبارین، قەیرانی مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار؛ چونکە ژێرخانەکان  و ڕێگاکانی پەیوەندی و کەرەستەی فریاگوزاری لە غەززە  بە تەواوی  لەناوچوونە. هەروەها سەرچاوە پزیشکییەکانیش لە غەززە باسیان لەوە کردووە کە  زاروکێکی  تەمەن ٨ مانگان لە خان یونس بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.  نووسینگەی  ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هاتنی وەرزی زستان دۆخی مرۆیی نزیکەی  بە یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی گەیاندۆتە قۆناغێکی مەترسیدارتر و بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە  بەبێ گەیشتنی  خێوەت  و کانێکس بۆ نیشتەجێبوون کارەساتێکی گەورەتری لێدەکەوێتەوە. بەڵام ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر پێش دەگرێ بە  چوونە ژوورەوەی کەرەستەکانی نیشتەجێبوون، کارێک کە بە  پێچەوانەی بەڵێنەکانی لەچوارچێوی ڕێککەوتنی ئاگربەسە کە ڕاگەیەندراوە. ئەم ئاگربەسە، دوای دوو ساڵ شەڕی تۆقێنەر، زیاتر لە ٧٠ هەزار شەهید و پتر لە ١٧١ هەزار برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ