رژێمی زایۆنیستی هەروا ڕێگرە لەبەردەم هاتنی یارمەتییەکان بۆ غەززە
بارانی بەلێزمەو لافاو ، زیانی بە زیاتر لە نەوەد ناوەندی نیشتەجێبوون گەیاندووە. خێوەتی هاووڵاتیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە زیانیان بەرکەوتووەو نوقم بوون کە ئەوەش بووەتەهۆ هەتا هەزاران خێزان، نشینگەو سەرپەنای کاتیی خۆیان لەدەست بدەن.
ڕێگریی رژێمی زایۆنیستی لە هاتنی خێوەت و کەل و پەلی گەرم کەرەوە بۆ غەززە لە سەرمای زستانداو وێرانیی بەربڵاوی پەناگەو نشینگە کاتییەکان، بارودۆخی بۆ ئاوارەکان مەرگهێن کردووەو نەبوونی ئیمکاناتی بەرایی، بووەهۆی گیان لەدەستدانی کۆرپەیەکی تازەلەدایکبووی فەلەستینی. "مەحموود بەسەل" وتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە وتی: لەکاتی دەسپێبوونی بارانبارینەکان زیاتر لە حەڤدە خانووبەرە بەتەواوەتی داڕماون. وتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە باسی بارودۆخی نالەباری گوزەرانی دانیشتووانی ئەو ناوچەی کرد و وتی: لەکاتی دەسپێبوونی ئەو کەش وهەوایە تاکوو ئێستا نزیک بە پێنج هەزار پەیوەندیی نائاسایی وەرگیراوەو دوای سەرئاوگەڕان و نوقمبوونی خێوەتەکان، هەزاران خێزان بێ نشینگەو سەرپەنا ماونەتەوە. بەسەل رایگەیاند؛ ١٧ کەس لە دانیشتووانی غەززە بۆ نموونە چوار منداڵ بەهۆی سەرماوەو ژمارێکی دیکەش لەئاکامی داڕمانی بیناو خانووبەرەکان گیانیان لەدەست داوە. مەرگی ئەو کەسانە لە بارودۆخێکدا ڕووی داوە کە میکانیزمەکانی پاراستنی بەرایی لە غەززە لەبەر ژینۆسایدی رژێمی زایۆنیستی دژی فەلەستینیان لەو ناوچە، بەشێوەی سیستماتیک لەناوچوون. ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، بۆ یارمەتی گەیاندن بە هاووڵاتیان خێرا هەنگاو هەڵگرێ و پێداویستییە مرۆییەکانیان دابین بکا. جەختیشی کرد؛ خوازیاری دەسپێکرانی خێرای بنیات نانەوەو ئامادەکرانی نشینگەو سەرپەنای هێمنین بۆ دانیشتووانی غەززە بەمەبەستی لەئەماندا بوونیان و پاراستنی کەڕامەتی مرۆیی ئەوان.