کانونی یه‌که‌م 22, 2025 13:36 Asia/Tehran
  • درێژەی دڕندەکاریی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززەو شەهیدبوونی٢٠ کەس لەئاکامی داڕمانی خانووبەرەکاندا

بیست فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە لەکاتی داڕمانی خانووبەرە وێرانبووەکانیان و لە ئاکامی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستیدا شەهیدبوون.

هاوکات لەگەڵ درێژەی پەلاماری ئاسمانیی بەرفراوانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەو وێرانبوونی بەرچاوی ماڵ و خانووبەرەکانی ئەو ناوچەیە، ئیدارەی بەرگریی شارستانیی غەززە ڕایگەیاند؛ بیست فەلەستینی لەئاکامی داڕمانی بیست و دوو خانووبەرە لە دەسپێکی ئەم مانگەی زایینیەوە گیانیان لەدەست داوەو شەهیدبوون.

لەهەمان حاڵدا بەرێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند؛ زیاتر لە سەت هەزار منداڵ و سی و حەوت هەزار ژنی دووگیان و خاوەن منداڵی شیرەخۆرە لە کەرتی غەززە، بەرەوڕووی مەترسیی بەدخۆراکین.

"تێدروس ئادهانوم گێبریسوس" پێی داگرت؛ هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی قات و قڕیی لە غەززە هەروا ناسەرکەوتووانەیە. لەهەمان کاتدا ڕاگەیێندرا، شەڕی غەززە بۆ رژێمی زایۆنی پانزە ملیار دۆلار داهاتی بووە، بەپێی ئەو ڕاپۆرانەی دەست میدیا فەلەستینیەکان کەوتووە، رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی دوو هەزار و بیست و چواری زایینی بە تۆماری ژمارەی پێوانەیی فرۆشتنی چەکئامێر، پانزە ملیار دۆلار داهاتی بووە.

سەرپەیڤ