ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزار و ٩٤٢ کەس
کانونی یهکهم 23, 2025 18:14 Asia/Tehran
لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٥ شەهید و ٣ برینداری دیکە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە پێیداگرت کە هێشتا ژمارێک لە قوربانیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و لەبەر پڕمەترسی بوونی ناوچەکە، دەسڕاگەیشتن بەو تەرمانە بۆ هێزەکانی فریاگوزار گونجاو نییە.لە دەسپێکی جەنگی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە ، ژماری شەهیدان گەیشتۆتە ٧٠ هەزار و ٩٤٢ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧١ هەزار و ١٩٥ کەس. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی داڕمانی باڵاخانەیەک لەبەر بارانبارینی بەخوڕ، شاروومەندێک شەهید بووە و بەم پێیە ژماری قوربانیانی داتەپینی ماڵەکان لەم سەرما و سۆڵەیە زستانە هەڵکشاوە بۆ ١٦ کەس.