کانونی دوھەم 02, 2026 17:22 Asia/Tehran
  • درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و بەرز بوونەوەی ئاماری شەهیدانی غەززە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە وێڕای جەخت کردن لەسەر درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆینیستی بۆ سەر غەززە گەیشتووەتە 71 هەزار و 271 شەهید .

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لەم پێوەندییەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧١ هەزار و ٢٣٣ کەس زیادی کردووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی دوو شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گواستراونەتەوە، کە یەکێکیان لەم دواییانەدا شەهید بووە و تەرمی شەهیدێکی دیکەش لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراوە. هه روه ها له هه مان ماوه ، له ئه نجامی  پەلامارەکانی  هێزی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززه  فەلەستینیەک  بریندار بوو. هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکانی غەززەش  ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە منداڵێکی فەلەستینی لە کەمپی نوسیرات بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە و لە هەمان کاتدا ژنێک و منداڵەکەی لە ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی پەنابەرانی یەرموک لە ڕۆژئاوای شاری غەززە شەهید بوون. هەروەها سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا شاهیدی بەردەوامی دەستدرێژی و هەڵمەتەکانی سوپای  ڕژێمی زایۆنیستی  بوون. بەپێی هەواڵی میدیاکان، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکانی باکوور و باشووری کەرتی غەززە شاهیدی  پەلاماری  تۆپخانەیی سوپای زایونی  بوون. سوپای  زایونی  چەن جار  بە تۆپخانە ناوچەی دەوروبەری چوارڕێیانی سینافور لە گەڕەکی ئەلتەفاح  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کردۆتە ئامانج. لە باشووریش، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس شاهیدی هێرشی تانک و تۆپخانە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری  زایونی  و تەقەکردن لە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان بوون. هەروەها شارۆچکەکانی بەیت جالا و حوسانی سەر بە پارێزگای بەیت لەحم  لەلایەن سوپای زایونییەوە   پەلاماریان کراوەتە سەر.

سەرپەیڤ