ژوماری شەهیدانی شەڕی غەززە بۆ ٧١ هەزار و ٣٩٥ کەس زیادی کرد
لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو، چوار شەهید گوێزرانەوە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەو حەوت کەسیش لەو ماوەدا لەئاکامی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژمارێک قوربانی لەژێر داروپەردووەکان و لەسەر شەقام و ڕێگاوبانەکاندا ماونەوەو لەبەر لاوازیی تیمەکانی فریاکەوتن لە دەسڕاگەیشتن بە ناوچەکانی ئامانج، راگەیشتن بەوان تابەم ساتەوەختە مومکین نەبووە.
لەکاتی ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لە یازدەی ئۆکتۆبەر، ژماری گشتیی شەهیدان گەیشتووەتە ٤٢٥ کەس و ژماری بریندارانیش هەزار و دووسەت و شەش کەس. هەروەها لەوماوەدا، تەرمی شەش سەت و هەشتاو هەشت شەهید لەژێر داروپەردوو هێنراونەتەدەر.
بەپێی ڕاپۆری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە دەسپێکی شەڕی ژینۆسایدی رژێمی زایۆنیستی دژی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، ژماری گشتیی شەهیدان بۆ حەفتاو یەک هەزار و سێ سەت و نەوەدو پێنج کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٧١ هەزار و دووسەت و هەشتاو حەوت کەس زیادی کردووە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردەسەر شارۆچکەی "عیزون" لە ڕۆژهەڵاتی قلقیلیەو شارۆچکەی "تەرقومیا" لە رۆژاوای ئەلخەلیل.