ڕژێمی زایۆنی ١٥ فەلەستینی دیکەی شەهید کرد
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی هەروا بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئاگربڕ و پەلامار بۆ سەر فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پانزە فەلەستینی شەهید کردووە .
ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی کردۆتەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە لەوان ڕەفەح و ڕۆژهەڵاتی جەبالیا و پانزە فەلەستینی شەهید کرد کە پێنجیان منداڵن. سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە دەیان کەسی دیکەش لە ئەنجامی ئەو پەلامارانە بریندار بوونە. نووسینگەی میدیایی حکوومیی لە کەرتی غەززە، لە ڕاپوڕتێکدا هەزار و ١٩٣ حاڵەتی پێشێلکاری ئاگربەستی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند. لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی ڕابڕدوو دوای دامەزراندنی ئاگربڕ تەنیا ٢٣ هەزار و ١٩ لۆڕی هەڵگری یارمەتی گەیشتووەتە کەرتی غززە لە حاڵێکدا کە لەو ماوەیەدا دەبا ٥٤هەزار لۆری یارمەتی گەیشتبایە کەرتی غەززە . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززەش باسی کردووە لە بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە بۆ ٧١ هەزار و ٤٠٩ کەس . هاوکات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە ١٨٠٠ حاڵەتی پەلاماری شارۆچکە نشینان بۆسەر فەلەستینیان لە لێواری ڕۆژئاوا تۆمار کراوە . ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها رایگەیاند : لە پەلاماری شارۆچکە نشینان ژۆمارێک کەس بریندار بوونە و خەسار دراوە لە نزیکەی ٢٨٠ کۆگەی نیشتە جێی بوون لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا .