پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە
کانونی دوھەم 11, 2026 17:03 Asia/Tehran
لە درێژەی بنپێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە لایەن سوپایی زایۆنییەوە، ئەمڕۆ ٣ فەلەستینی دیکە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە شەهید بوون.
میدیاکانی فەلەستین باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی کردۆتە سەر ناوچەکانی وەک جەبالیا، ڕەفەح و بورەیج. هەروەها ژمارەیەک لە خەڵکیی مەدەنی غەززەش لەو پەلامارانەدا بریندار بوون. سەربازانی زایۆنی سێ لاوی فەلەستینیشیان لە شاری قلقیلیە و دوو فەلەستینیی دیکەشیان لە شاری ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژاوا دەستگیر کردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧١ هەزار و ٤٠٩ شەهید.