کاربەدەستێکی باڵای حەماس : نتانیاهو لەهەوڵی سڕینەوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕە لە غەززە
کانونی دوھەم 12, 2026 15:18 Asia/Tehran
کاربەدەستێکی باڵای حەماس وتی : نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە نیازی لەناو بردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و خۆشکردنی ئاگری شەڕە لە ناوچەکەدا .
موحەمەد نەزال لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ هەڵاتن لە قەیرانە ناوخۆییەکان بە دوای توند کردنەوەی ئاگری شەڕ لە ناوچەیە . موحەمەد نەزال جەختی کرد : بنیامین نتانیاهۆ لە هەوڵ دایە تا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە لەناو ببات و ناوچەکە بۆ هەڵاتن لە قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئاگر بدات . موحەمەد نەزال وتیشی پێکهێنانی لێژنەیەکی پێکهاتوو لە کەسایەتییەکانی تکنوکرات بۆ ئیدارە کردنی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی شک و دڕدۆنگییەکان بووەتەوە لە لایەن ڕژێمی نتانیاهۆ و دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین.