کانونی دوھەم 23, 2026 12:08 Asia/Tehran
  • حەماس ئەندامێتی نەتانیاهۆ لە ئەنجومەنی ئاشتیی غەززەی شەرمەزار کرد

حەماس ئەندامێتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وەکوو تاوانبارێکی جەنگی داواکراو لە ئەنجومەنی ئاشتیی غەززەی شەرمەزار کرد.

حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە ئەندامکرانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وەکوو تاوانبارێکی جەنگی داواکراو لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان (لاهە)ـەوە لە ئەنجومەنی ئاشتیی ئەمریکا بۆ غەززە شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەندامێتی تاوانبارێکی جەنگی لە ئەنجومەنی ئاشتی کارێکی مەترسیدارە کە پێچەوانەی دادپەروەری و پرەنسیپی بەرپرسیاربوونە. حەماس بە ئاماژە بەوەی کە داگیرکاریی زایۆنییەکان خۆی سەرچاوەی تیرۆرە ، ڕاشیگەیاند کە درێژەی داگیرکاری هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و هەر هەموو جیهان.

 لەم بەیاننامەیەی حەماسدا هاتووە: نەتانیاهۆ هەوڵی لەناوبردنی ئاگربڕی غەززە دەدات و بە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و وێرانکردنی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان و پەناگەکان، ئاگربڕەکە پێشێل دەکات.ا

سەرپەیڤ