کانونی دوھەم 27, 2026 12:44 Asia/Tehran

شارەوانیی غەززە بە ئاماژە بە پچڕانی بۆریی تایبە بە گواستنەوەی ئاو بۆ ئەم شارە لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخاتە سەر رژێمی زایۆنی.

حوسنی موهەننا، وتەبێژی شارەداریی غەززە رایگەیاند: شاری غەززە بەهۆی داخرانی ئەو بۆرییە ئاوەی لە ناوچە داگیرکراوەکانەوە دێت، بۆ یازدەهەمین رۆژی لەسەریەیەکە کە رووبەڕووی قەیرانی توندی ئاو بۆتەوە.  ئەم بۆرییە دوای لەناوچوونی سەرچاوەکانی دیکەی شارەکە لە جەنگی جینۆسایددا تەنیا سەرچاوەی سەرەکیی ئاوە لەم ناوچەیەدا. 

حوسنی موهەننا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد خێرا بە فشارخستنە سەر داگیرکەرەکان، سەرچاوە ئاوییەکانیان ببوژێننەوە. موهەننا وشداریدا بەردەوامبوونی قەیرانەکە  دواهاتی نالەباری تەندروستی و ژینگەیی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتوو و ئاوارەی لە شاری غەززە دەبێ.  لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ شەهید و ٢٠ برینداری دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە. 

دوو لەو کەسانە لەم دواییانەدا شەهید بوون و هەروەها کەسێک لە ژێر داروپەردووەوە دەرهێنراوە. ئانڕاوایش کە نیگەرانی قووڵ و ئیدانەکردنی بەهێزی دەربڕیوە، بڕیاری رژێمی زایۆنی سەبارەت بە لەناوبردنی بارەگای دەزگاکە لە قودسی رۆژهەڵات وەک کارێکی مەترسیدار دەزانێ کە دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی فرەلایەنی نێودەوڵەتی. هەروەها ئانڕاوا خوازیاری وەستانی دەستبەجێی هەموو هێرشەکان بۆ سەر بیناکانی ئەم ناوەندە، ڕێزگرتن لە ئەرک و دەسەڵاتی دەزگاکە، لابردنی سنووردارکردنی چالاکییەکانی، و پابەندبوونی تەواو بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کرد.

سەرپەیڤ