هۆشدار سەبارەت بەداخرانی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور لە كەرتی غەززە
بەرپرسێکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی ڕێکخراوی "پزیشکانی بێ سنوور" لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشار و باج خوازیی بەردەوامی ڕژێمی زایونی لە دژی ڕێکخراوە مرۆییەکانی چالاك لە ناوچەکەدا دراوە.
سەمیر زەقوت جێگری سەرۆکی ناوەندی مافی مڕۆڤی میزان وتی ؛ بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ كۆتایی هێنان بە چالاكییەكانی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشار و باجخوازی سیستماتیكی ڕژێمی زایونیستی دژی دامەزاوە مرۆییەكانی چالاك لەو ناوچە گیراوەتە بەر .
ناوبراو وتیشی ، ئەم بڕیارە پێشبینیکراو بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕێكخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە ڕەزامەندیی دەربڕینی پێشووی خۆی بۆ پێدانی لیستی ناوی ستاف و ناونیشانی شوێنی نیشتە جێبوونیان و زانیاری هاوپەیوەند بە خێزانەکانیان بە داگیرکەرانی زایۆنی كشایەوە.
زەقوت ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێمی داگیرکەر درێژەی چالاکیی ڕێکخراوە مرۆییەكان لە کەرتی غەززەی مەرجدار کردووە بە پێدانی ئیمتیازگەلی مەترسیدار و قبوڵکردنی مەرجەکانی ڕژێمی داگیرکەر. هاوکات بەڕێوبەری سەنتەری شێرپەنجەی غەززە هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی بەردەوامی داخستنی دەروازەی ڕەفەح لەسەر باری تەندروستیی نەخۆش و بریندارەکان، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم هەلومەرجە، باری تەندروستیی ئەوانی گەیاندۆتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار و ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ژیانی هەزاران نەخۆش دەكات.
دکتۆر محمد ئیبراهیم ئەبو نەدی، بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجەی غەززە وتیشی : ئێستاكە نزیکەی ٢٠ هەزار نەخۆش چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتنامەی سەفەر بۆ دەرەوەی فەلەستینن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی کە لەو ڕێژەیە نزیکەی ٤ هەزار نەخۆش، تووشبووی شێرپەنجەن ؛ ئەو نەخۆشانەی کە لە كەرتی غەززە هیچ خزمەتگوزارییەکی پزیشکییان بۆ نییە.
فیلیپ لازارینی كومیساریای گشتیی ناوەندی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئانڕوا ش ڕایگەیاند؛ توند و تیژییەكانی ڕژێمی زایونی لە لێواری ڕۆژئاوایی گەیشتەوە ئاستێكی بێ وێنە و پەلامارەكانی شارۆچكە نشینانی زایۆنیش هەروا درێژەی هەیە و گەلی فەلەستین بەردەوام بەرەوڕووی هەڕەشە و دەركران لە ماڵ و حاڵ و زەوی و زارەکانیانن.
ئەو كردەوانە تا ئێستا بووەتە هۆی شەهید بوونی 1100 فەلەستینی بریندار بوونی 11هەزار و 500 كەس و گیرانیزیاتر لە 21 هەزار كەس .