وشداری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەحاند کوشتنی بەئەنقەستی تووشبوانی شێرپەنجە لە غەززە
بەڕێوەبەری دامەزراوەی مافی مرۆڤی ئەلزەمیر ڕەخنەی توندی لە میکانیزمی ئێستای کردنەوەی دەروازەی ڕەفە ح گرت و ئەوی بە "نەزۆک و مەترسیدار" زانی و هۆشداریشی دا کە ڕێکارەکانی ئێستا بووەتە هۆی زیادبوونی بێ وێنەی ئاماری گیانلەدەسدانی تووشبووانی شێرپەنجە لە کەرتی غەززە.
عەلا سکافی وتی، زیاتر لە 11 هەزار توشبووی شێرپەنجە لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی مەترسی ڕاستەقینەی مردنن. ناوبراو جەختیشی كرد لەسەدا ٧٠ی دەرمانە گرنگەکانی شێرپەنجە لە هەمارەكانی لە غەززە نەماون و ناوچەکە بە تەواوی بێبەشە لە ئامێرەکانی ناساندنی پێشوەختە ی نەخوشیینەكان و ئامێرەکانی ئێم ئار ئای .
بەڕێوەبەری دامەزراوەی مافی مرۆڤی ئەلزەمیر ڕایگەیاند، ڕێگریکردن لە چوونەدەری نەخۆشەکان بۆ چارەسەرکردن "کوشتنی ڕاستەخۆیە" و نموونەیەکی ڕوونە لە تاوانی جەنگی و پێشێلکردنی پەیماننامەی چوارەمی ژنێڤ.ڕیاز شەقر بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە ی دیلە فەلەستینیەكان ،لە ڕاپۆرتێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوون ە وەی شێرپەنجە، هۆشداریی لە دۆخی نالەباری ٢٦ دیلی فەلەستینی دا کە لە زیندانەکانی ئیسرائیل تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و ڕایگەیاند کە ژیانیان لە مەترسیی مردنی لەناکاودایە بەهۆی بێبەشکردنیان لە دەرمان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە کۆگەی پزیشکی شیفا تەرمی ٥٦ شەهید لەگەڵ ٦٦ سندوق کە ئەندامان و پاشماوەی تەرمی مرۆڤی تێدایە کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ڕفێندرابوون، وەرگرتووەتەوە.