شەهیدبوونی شەش فەلەستینی هاوکات لەگەڵ درێژەی بنپێكرانی ئاگربڕ لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444518-شەهیدبوونی_شەش_فەلەستینی_هاوکات_لەگەڵ_درێژەی_بنپێكرانی_ئاگربڕ_لە_غەززە
ڕژێمی داگیركەری زایۆنی بە بەردەوامکردنی بنپێكردنی ئاگربڕ لە كەرتی غەززە شەش فەلەستینی دیكەی شەهید كرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 09, 2026 14:32 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی شەش فەلەستینی هاوکات لەگەڵ درێژەی بنپێكرانی ئاگربڕ لە غەززە

ڕژێمی داگیركەری زایۆنی بە بەردەوامکردنی بنپێكردنی ئاگربڕ لە كەرتی غەززە شەش فەلەستینی دیكەی شەهید كرد.

لە ئاکامی تەقەو دەسڕێژی چەکدارانی زایۆنی لە بەیت لاهیا و دێرولبەلح و پەلاماری سوپای زایۆنی بۆ سەر گەڕەكەكانی  زەیتون ،  شوجاعیە و توفاح و ناوچەكانی نزیك هێڵی زەرد شەش فەلەستینی شەهید و  ژۆمارێكیش بریندار بوون .

بە پێی هەواڵێكی دیكە؛ ڕژێمی زایونی درێژە ئەدات بە دانانی ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم دەروازەکانی  كەرتی غەززە و ڕێگری دەكات لە چوونەدەری نەخۆشان لەو ناوچەیە .

فرانچێسكا ئالبانێزێ  ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مڕۆڤ دۆستانەی سەرزەوییە داگیركراوەكانی فەلەستین جەختی كرد؛ جینۆساید كردن لە كەرتی غەززە بەردەوامە و كۆتایی پێی نەهاتووە .