شوبات 12, 2026 16:40 Asia/Tehran
  • حەماس: خۆڕاگری مافی ئێمەیە و چەكی ئێمە داناندرێت

یەكێك لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە تا ئێستا هیچ پلان و پێشنیارێکی فەرمی بۆ دانانی چەکی بەرخۆدان وەرنەگیراوە و هەڵوێستی حەماس لە پشتیوانیکردن لە بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری وەک خۆی ماوەتەوە.

ئوسامە حەمدان، لە ڕێبەرانی  باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی فەرمی لە  لایەن نێوەندگرانەوە سەبارەت بە چەکی خۆڕاگری پێنەگەیشتووە و تا ئێستاش هیچ بڕیارێکی فەرمی سەبارەت بە چەکی بەرخۆدان نەدراوە. ناوبراو وتیشی تا ئەو کاتەی داگیرکاری بەردەوام بێت، مافی بەرخۆدان پارێزراوە، . گەلی فەلەستینیش هیچ قبوڵکردنێکی چاودێری یان ئامادەبوونی هێزە  نێونەتەوەییەكان  لە جیاتی سوپای داگیرکەر قبوڵ ناکات .

حەمدان جەختی لەوە کردەوە کە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەبێ غەززە لە  هەمبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بپارێزن. حەمدان هەروەها ئاماژەی بە کێشەکانی ئێستای بەڕێوەبردنی دەروازەی ڕەفەح کرد و ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر تەنیا ڕێگەی بە ژمارەیەکی  كەم لە خەڵک داوە کە هات و چۆ بكەن  و هاتنە ژوورەوەی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کەرتی غەززە تا ئێستا بە  داخراوی ماوەتەوە .

 

سەرپەیڤ