ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٢ هەزارو٦٣ كەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444699-ژوماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٧٢_هەزارو٦٣_كەس
لە درێژەی دەسدرێژكاری و پەلامارە دڕندانەكانی ڕژێمی زایۆنی بو سەر كەرتی غەززە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە گەیشتە حەفتاو دوو هەزار و شەست و سێ كەس.
(last modified 2026-02-16T12:27:06+00:00 )
شوبات 16, 2026 13:31 Asia/Tehran
  • ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٢ هەزارو٦٣ كەس

لە درێژەی دەسدرێژكاری و پەلامارە دڕندانەكانی ڕژێمی زایۆنی بو سەر كەرتی غەززە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە گەیشتە حەفتاو دوو هەزار و شەست و سێ كەس.

وەزارەتی تەندروستیی غەزەش ڕایگەیاند لەماوەی  بیست و چواركاتژمێری ڕابردوو دوو فەلەستینی دیكە لەو ناوچە شەهید كراون و یازدە  كەسیش بریندار بوونە .

لەكاتی ڕاگەیندرانی ئاگربڕ لە یازدەی ئوكتۆبەری دوو هەزار و بیست و پێنج تا ئێستا  شەشسەت و سێ كەس شەهید و هەزار و شەشسەت و هەژدە كەسیش بریندار بوونە و تەرمی حەوتسەت و بیست و شەش شەهیدیش دوزراونەتەوە .

وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە لە بەیاننامەیكدا هەروەها خوازیاری كرانەوەی بەتەواوی  دەروازەی ڕەفەح بوو هەتا گوێزرانەوەی نەخۆشان و برینداران لەو ناوچەیە بۆ چارەسەركردنیان مومکین بێ .

بە پێی هەواڵێكی دیكە؛ ڕژێمی زایۆنی فەرمانی بە خاوەنانی چل ماڵ لە شارۆچكەی عەناتا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیركراو دا هەتا ماڵەكانیان چۆڵ بكەن چۆنکە دەیەوێ ئەو ماڵانە خاپوور بكات.