پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i445496-پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆسەر_غەززە
 وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ١٩ کەس شەهید و ٦٠ کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-07-18T14:15:38+00:00 )
ته‌مووز 18, 2026 17:06 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە

 وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ١٩ کەس شەهید و ٦٠ کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ٧ی  ئوکتوبری  ٢٠٢٣ەوە ژمارەی شەهیدانی غەززە بۆ ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس زیادیکردووە و کۆی ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٣ هەزار و ١٨١ کەس زیادیکردووە. ژمارەیەک قوربانی لە ژێر داروپەردوو و لە شەقامەکاندا ماونەتەوە و هێزەکانی فریاکەوتن و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاریش بەهۆی بارودۆخی ئێستا نەیانتوانیوە  ڕزگاریان بکەن. هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایونی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە. جگە لە هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ماڵی خەڵک لە ناوچەکانی باشوور دەتەقێنێتەوە.