بەردەوامیی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446956-بەردەوامیی_هێرشەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_لوبنان_و_غەززە
 سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلاماردانی غەززە و باشووری لوبناندا، بە بۆمبی فسفۆریی قەدەغەکراو شارۆچکەی "زەوتەر شەرقیە"ی لە لوبنانی بۆردومان کرد.
(last modified 2026-09-23T14:10:17+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2026 17:39 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و غەززە

 سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلاماردانی غەززە و باشووری لوبناندا، بە بۆمبی فسفۆریی قەدەغەکراو شارۆچکەی "زەوتەر شەرقیە"ی لە لوبنانی بۆردومان کرد.

هاوکات لەگەڵ ڕەخنەی سەرۆکانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەو یەکگرتووەکان لە دەستدرێژییە بێبڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و کەرتی غەززە، میدیا عەرەبییەکان ڕایانگەیاند کە  هێرشی دەسدرێژکارانەی زایۆنییەکان بۆ سەر باشووری لوبنان و کەرتی غەززە بەردەوامە. سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنانیش باسی تەقینەوەیەکی هەژێنەر لە ناوچەی خەیام و لەرینەوەی بەربڵاوی ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتەیان کردووە لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی. هەروەها تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی ئەلمەنسووریشیان لە باشووری لوبنان تۆپپاران کرد. هێزەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی هەروەها چەن باڵەخانەیەکی شاری خەیامیشیان تەقاندۆتەوە.  لە لایەکی دیکەوە تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی خەریکن تەقە لە ناوچە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس دەکەن کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە. لە هەمان کاتدا باس لەوە دەکرێت کە هێزی داگیرکەر پەلاماری هەر دوو شارۆچکەی "سەلوا" و "عەقابا" لە کەرتی ڕۆژئاوایان داوە و ماڵی فەلەستینییەکانیان ڕووخاندووە. وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززەیش ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی سێ شەهید و ١٨ بریندار بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گواستراونەتەوە. لە سەرەتای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە ژمارەی شەهیدان هەڵکشاوە بۆ ٧٣ هەزار و ٩٢٢ شەهید و ١٧٤ هەزار و ٩٩٥ کەسیش بریندار بوونە.