گیرانی لانیکەم ٢٠ فەلەستینی لە هێرشی چەکدارانی زایۆنی بۆسەر کەناری رۆژاوا
تشرینی دووهم 11, 2026 19:38 Asia/Tehran
چەکدارانی رژێمی زایۆنیستی لەیەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، دەستیان کرد بە گرتنی فەلەستینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەناری رۆژاوا.
ڕێکخراوی دیلکراوانی فەلەستینی ڕایگەیاند: چەکدارانی رژیمی زایۆنیستی لانیکەم بیست فەلەستینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو ناوچە قۆڵبەست کرد. ئەو ڕێکخراوە فەلەستینییە تائێستا وردەزانیاریی زیاتری لەبارەی شووناسی گیراوان، شوێنی گرتنەکان و ژماری ژنان و منداڵان لەنێویاندا بڵاو نەکردۆتەوە. دەسبەسەرکرانی شەوانەو هێرشی چەکدارانی زایۆنی بۆسەر شار و گوندەکانی کەناری رۆژاوا لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە، هەروا بەردەوامە. ڕێکخراوی دیلکراوانی فەلەستینی پێشتریش لە چواری نۆڤمبەردا، ڕایگەیاندبوو کە لانیکەم چل و پێنج فەلەستینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری رۆژاوا دەسبەسەر کراون.