فەلەستین
-
حەماس :تڕەمپ لە هەڵەکانی بایدن پەند وەربگرێت
تشرینی دووهم 06, 2024 10:39حەماس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە شکستی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکالەبەر هەڵوێستی جەنایەتکارانەی سەرۆکەکەی لە هەمبەر غەزە بوو جەختی کرد تڕەمپ دەبێ لە هەڵەکانی بایدن پەند وەربگرێت.
-
ئەبوزوهری :گاڵانت چوو و حەماس مایەوە
تشرینی دووهم 06, 2024 11:26سامی ئەبوو زوهری ئەندامی باڵای حەماس جەختی کرد : یوئاڤ گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونیستی کە بە ئاواتی لەناو چوونی حەماس بوو خۆی چوو بەڵام حەماس مایەوە .
-
درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی دووهم 06, 2024 11:22لە 397 ەمین ڕۆژ لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە غەزە هەژماری شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووەتە چل و سێ هەزارو سێسەدو نەوەد و یەک کەس و بریندارانیش گەیشتووەتە سەدو دوو هەزار و سێسەدو چل و حەوت کەس .
-
شەهیدبوونی ١٢ هەزار خوێندکاری فەلەستینی لە شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 05, 2024 20:02وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ڕایگەیاندووە؛ لە دەسپێکی شەڕی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسرییل دژ بە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار خوێندکار لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوونە.
-
٩٠%ی دانیشتووانی کەرتی غەززە خۆراکیان دەست ناکەوێ
تشرینی دووهم 05, 2024 19:17بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە فەلەستین ڕایگەیاند کە ٩٠%ی دانیشتووانی باکووری کەرتی غەززە دەستیان ناگاتە خۆراک و خواردن.
-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەزە
تشرینی دووهم 05, 2024 11:16وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی ئوپڕاسیونی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەزە گەیشتووەتە 43 هەزار و سێسەد و حەفتاو چوار شەهید و سەد و دوو هەزار و دووسەد و شەست و یەک بریندار .
-
سینوار 72 کاتژمێر بەرلە شەهادەتی خۆراکی نەخواردبوو
تشرینی دووهم 04, 2024 12:16مێدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی دانیان بەوە دانا کە دوای پشکنینی تەرمی شەهید سنوار دەرکەوت کە شەهید سینوار و هێزەکانی سێ ڕۆژ بەرلە شەهادەتیان نان و خوراکیان نەخواردبوو.
-
بۆردمانی بەربڵاوی باکووری غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە
تشرینی دووهم 04, 2024 12:11فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە ناوچەیەکی ئاوادانیان لە باکووری غەزە بوردمان کرد کە بە هۆیەوە دوو کەسی سیڤیل شەهید بوون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٣ هەزار و ٣٤١ کەس
تشرینی دووهم 03, 2024 19:12لە کاتێکدا کە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە پێی ناوەتە ٣٩٤ـەمین ڕۆژی خۆی، وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار کوشت و کوشتاری دژ بە بنەماڵە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە و بە هۆی ئەو پەلامارانەوە ٢٧ کەس شەهید و ٨٦ کەسیش بریندار بوونە.
-
٣٠٠ جار بایکۆت کرانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن زانکۆ ڕۆژاواییەکانەوە
تشرینی دووهم 03, 2024 18:52سەرۆکی زانکۆی بن گۆریۆنی ئیسراییل رایگەیاند کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە سیستەمی فێرکاریی ئەم ڕژێمە زیاتر لە ٣٠٠ جار لە لایەن زانکۆ ڕۆژاوایی و ئەمریکاییەکانەوە بایکۆت کراوە.