دانوستانەکانی ڤیەنا ، دوای سەردانەکەی گرۆسی بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i405945-دانوستانەکانی_ڤیەنا_دوای_سەردانەکەی_گرۆسی_بۆ_تاران
سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دوای گەڕانەوە لە تاران گوتی ، دانوستانی باشمان لە ئێران ھەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2022 17:33 Asia/Tehran
  • دانوستانەکانی ڤیەنا ، دوای سەردانەکەی گرۆسی بۆ تاران

سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دوای گەڕانەوە لە تاران گوتی ، دانوستانی باشمان لە ئێران ھەبووە .

 

سەردانەی رافائێل گرۆسی لە کاتێک دا ئەنجام بوو کە دانوستانەکانی ھەڵوەشانی بایکۆتەکان لە ڤیەنا لە نێوان ئێران و ئەندامانی 1+4 درێژەی ھەیە و بابەتەکانی کۆنتڕۆڵ و چاودێریی و یەکلاکردنەوەی پرسە بەجێماوەکانی نێوان ئێران و ئاژانس لە چێوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی لە دوایین بابەتەکانە کە لایەنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی لە ھەوڵدان .

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ژێر فشاری لایەنە رۆژاواییەکان و رژێمی زایۆنی ھەندێ بانگەشەی لە بارەی چالاکیی رانەگێنراوی ناڤۆکیی لە ئێران خستووەتەڕوو کە ئەم بانگەشانە لە گەڵ پێشینەی ھاریکاریی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی یەک ناگرێتەوە ، چونکە پرۆسەی ھاریکاریەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ھەمیشە ئەرێنی بووە و ئێرانیش ھەمیشە جەختی کردووەتەوە ئەم ھاریکاریە نابێ بکەوێتە ژێر کارتێکەریی سیاسیی .

لە ھەمان کات دا تیمی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی باقریی کەنی شێلگێرانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی دواجار ھەڵوێستی خۆی دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە گەیشتن بە رێککەوتنی دواجار ، پێویستیی بە لەبەرچاوگرتنی بە تەواوەتیی ھێڵە سوورەکانی ئێرانە .

ئێستا رێککەوتنی دواجار چاوەڕوانی گرتنەبەری بڕیاری سیاسیی لایەنە رۆژاواییەکان لەوان ئەمریکایە و ئەوە لە بارودۆخێک دایە کە رێککەوتنی ئەم دواییانەی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی نەخشە رێگایەکی بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان دوو لایەن ئامادە کردووە کە دەتوانێ ئاڕاستەی گەیشتن بە رێککەوتن لە ڤیەناش خۆش بکات .