دڕندەکاری نوێی داگیرکەرانی زایۆنیست لەئاکامی پەلاماردانی خێوتی ئاوارەکان لە غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i430956-دڕندەکاری_نوێی_داگیرکەرانی_زایۆنیست_لەئاکامی_پەلاماردانی_خێوتی_ئاوارەکان_لە_غەزە
چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لە ٣٣٧ەمین ڕۆژی دڕندەکاریەکانیان دا هەروا بەردەوامن لەسەر قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی غەزەو بۆوێنە دیسانەوە قەڵاچۆیەکی نوێیان لە قوتابخانەیەکی ئاوارەکانی جیبالیا بەڕێوە برد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2024 07:00 Asia/Tehran

چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لە ٣٣٧ەمین ڕۆژی دڕندەکاریەکانیان دا هەروا بەردەوامن لەسەر قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی غەزەو بۆوێنە دیسانەوە قەڵاچۆیەکی نوێیان لە قوتابخانەیەکی ئاوارەکانی جیبالیا بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی فەلەستین لەئاکامی بۆردومانی خێوەتی  ئاوارەکانی جێگیر لە قوتابخانەی حەلیمە سەعدیە لە جیبالیا نەزلە لە باکوری ئەو کەرتە هەشت کەس شەهیدوزیاتر له  ١٥ کەس بریندار بوون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ئاماری ڕاگەیاندراوی پێشتر دا شەهیدەکان بە ٤ کەس و بریندارەکانیش بە ١٩ کەس ڕاگەیاندرابوو.

ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست دانی نا بە بۆردومانی ئەو قوتابخانەداو لەپاساوی دڕندەکاریەکەشی دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا ئەو شوێنە وەک بنکەی فەرماندەرایەتی و کۆنتڕۆڵی حەماس کەڵکی لێ وەرگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە هەر میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە لەئاکامی پەلاماردرانی باڵەخانەیەکی نێو تاوێری هومامی کەمپی ئاوارەکانی بریجی غەزە ٤ کەس شەهیدو دە کەسیش بریندار بوون کە بریندارەکان کە زۆریان منداڵ بوون ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی عودەی کەمپی نوسەیرات.

لەهەواڵێکی دیکەش دا ڕاگەیاندراوە کە لەئاکامی پەلاماردرانی باڵەخانەیەک لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە دەڤەری نەسری ئەو کەرتە منداڵیک شەهیدو چەند برینداریشی لێکەوتەوە کە تاقمێکیان ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی مەعمەدانی ئەو شارە.