هۆشداری ئوچا سەبارەت بە بەد خوراکی منداڵان لە غەززە
نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دۆستانە سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئوچا وشداری دا سەبارەت بە بەد خوراکی منداڵانی تەمەن ژێر پێنج ساڵ لە غەززە
نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مڕۆڤ دوستانەی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان ئوچا ڕایگەیاند کە لە مانگەکانی ئەم دواییەدا نزیکەی 26 هەزار حاڵەتی بەدخوراکی توندی منداڵانی تەمەن ژێر پێنج ساڵ لە کەرتی غەززە تومار کراوە . ئوچا ڕایگەیاند ئەو ژومارەیە زیاترە لە حاڵەتەکانی تومار کراوی بەد خوراکی منداڵان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 و نیشاندەری نالەبار بوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەزەیە. ئەو دامەزراوەیە ڕایگەیاند کە لە نزیکەی 95 هەزار منداڵ کە لە مانگی ئوت دا فەحسیان بو کراوە 12هەزار و هەشتسەد کەس تووشی بەد خوراکی توند هاتوون کە پێویستیان بە دەرمان بووە لە شاری غەززە ڕادەی بەدخوراکی منداڵان گەیشتووەتە لەسەتا نوزدە بەو واتایە کە یەک لە پێنجی منداڵان لەو شارە تووشی بەد خوراکین . ئوچا ڕایگەیاند ئەو ئامارگەلە نیشاندەری قەیراناوی بوونی توندی دوخی مرویی لە کەرتی غەزە بە هۆی درێژەی شەڕ و بایکوتی ئەو ناوچەیەیە . هەروەها نیشان ئەدات منداڵان زۆرترین خەسار لە نائەمنی خوراکی و کەمبوونی حزمەتگوزاری تەندروستی دەبینن . عەدنان ئەبوو حەسەنە وتەبێژی ئانڕوا لە غەزەش وتوویەتی دۆخی مرۆیی لەو ناوچەیە بە خێرایی خەریکە نالەبارتر دەبێت و لە برسێیەتی و تینوویی وەک چەکی جەنگی کەڵک وەر دەگیردرێت .