چوونەسەری ئاستی نەفرەت و بێزاریی لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا
ڕاپرسییە تازەکان دەریدەخەن، نەفرەت لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا، تادێ زیاتر دەبێ.
ئەنجامی ڕاپرسییەکی گۆڤاری ئێکۆنۆمیست و دامەزراوەی یوگاو دەریخستووە کە لە ژانڤییەی ٢٠٢٥ـەوە، ڕێژەی نەفرەت لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەنێو کەسانی بەتەمەن و گەورەساڵی ٣٠ بۆ ٤٤ ساڵان کە زۆربەیان وەک جیلی هەزارە ناودەبرێن، بەڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە پیشاندەری نەیارەتی توندی ئەو جیلەیە لەگەڵ کردەوەی ناوبراو لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نێواندەورەیی نۆڤمبەر.
بەپێی ئەو ڕاپرسییە، سەتی ٥٧ی خەڵکی ئەمریکا کە دەنگیان بەناوبراو داوە، نەیاری سیاسەتی شەڕخوازانەی ترەمپن و سەتی ٤٥ی دەنگدەران بە ترەمپیش لەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان پێداوە، پەژیوانن. ڕاپرسیی گۆڤاری ئێکۆنۆمیست و دامەزراوەی یوگاو کە لە ژانڤییەی ٢٠٢٥ـەوە دەس پێ بووە، زیاترین ڕێژەی نەفرەت لە ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەنێو کەسانی تەمەن ٣٠ بۆ ٤٤ ساڵانی پێشان داوە. چوونەسەری ئاستی نەفرەت لە ترەمپ بەگشتی لەنێو گرووپی تەمەنی و حەشیمەتی دیکەی ئەمریکاش لەبەر درێژبوونەوەی شەڕ دژی ئێران و شوێنهاتە ئابوورییەکانی بۆ خێزانە ئەمریکییەکان، تادێ زیاد دەکا.
گۆڤاری نیوزویکیش ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ڕاپرسییە تازەکان، ئەگەری ئەوەی کە کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی باجی شەڕخوازیی ترەمپ بدەنەوە، زۆرە، هەر بۆیە، ژومارێک لە کۆمارییەکان ڕێگایان لە ترەمپ جیا کردۆتەوە.
ڕاپرسیی ئەم دواییەی ئێکۆنۆمیست و یوگاو لە ٢٨ هەتا ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ لەنێو هەزار و ٥٩٢ هاووڵاتی گەورەساڵانی ئەمریکی ئەنجامی گرت و تێیدا لە بەشداربووان پرسیارکرا ئاخۆ کردەوەی ترەمپ وەک سەرۆک کۆمار پشت ڕاست دەکەنەوە یان ڕەتی دەکەنەوە کە لەنێو گرووپی تەمەنیی ٣٠ بۆ ٤٤ ساڵان، سەتی ٧٠ی ئەوان لە کردەوەی ترەمپ ناڕازین.
دامەزراوەی نویگیتۆریش لە راپرسییەکدا رایگەیاند، لە هەر پێنج کەسێک کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ دەنگیان بەترەمپ دابوو، یەکێکیان پەژیوان بووەتەوە. هۆکارە سەرەکییەکەشی شەڕی ئێران ڕاگەیێندراوە، بەجۆرێک کە سەتی ٤٥ی کەسانی پەژیوانبوو، هۆی ئەو پەژیوانبوونەوەیان شەڕ لەگەڵ ئێران، ڕاگەیاندووە.