گیرانی دەیان کەس لە خۆپیشاندانی خوێندکاراندا لە ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i448298-گیرانی_دەیان_کەس_لە_خۆپیشاندانی_خوێندکاراندا_لە_ئەورووپا
لە زیاتر لە 25 وڵاتی ئەورووپیدا، خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکان دژی سیاسەتەکانی حکومەتگەلی ئەورووپایی گیرانی دەیان ناڕازی و خۆپیشاندەری لێکەوتەوە.
(last modified 2026-11-22T13:48:58+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 08:10 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس لە خۆپیشاندانی خوێندکاراندا لە ئەورووپا

لە زیاتر لە 25 وڵاتی ئەورووپیدا، خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکان دژی سیاسەتەکانی حکومەتگەلی ئەورووپایی گیرانی دەیان ناڕازی و خۆپیشاندەری لێکەوتەوە.

 

سەدان هەزار خوێندکاری زانکۆ و خوێندنگەکان هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایانیان لە زیاتر لە 25 وڵاتی ئەورووپیدا، لەوانە لە ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیسپانیا، نەمسا و کرواتیا بە  بەرزکردنەوەی دروشمی سەرەکیی "هەوڵ بە داهاتووی خۆمان دەدەین، نە بۆ شەڕی حکوومەتەکانمان"، تووڕەیی و بێزارییان دەربڕی بەرامبەر بە دابەزینی بودجەی ڕاژەکاری گشتی و سیستەمی پەروەردە، هەروەها توندتربوونەوەی سیاسەتی دەستپێوەگرتنی ئابووری هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی بودجەی هێزە سەربازییەکان. ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاو لە بەریتانیا لە چوارسەد ناوچە لە شارەکاندا، بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن و فێرکاری بەڕێوەچوو. یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنگەکان و ناڕازییان کە هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان خۆپیشاندانیان دەکرد، بریتی بوو لە کۆتایی هاتنی میلیتاریزەکردنی سیاسەت و پەیوەندییەکان لەلایەن حکومەتەوە، کۆتاییهاتنی داکۆکی دراوی و چەکەمنی لە شەڕەکان، هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی بودجەی ڕاژەکاری کۆمەڵایەتی و سیستەمی پەروەردە.کۆبوونەوەی سەدان خوێندکاری زانکۆ لە ڤیێنا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە زۆربونی بودجەی سەربازی و میلیتاریزەکردنی ئەورووپا، بە خۆوەردانی پۆلیس و بەکارهێنانی سپڕای بیبەر لەلایەن پۆلیسەکانەوە بڵاوەیان پێکرا و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیش گیران. لە کرواتیاش خوێندکارانی زانکۆکان لە چەندین شار دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین و پۆلەکانی خوێندنیان داخست.  ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بە بەشداری گرووپەکانی خوێندکاری، کرێکاری و چالاکانی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەچوو و بابەتی وەک: زۆربونی مووچە، داکۆکی لە ڕاژەکاری گشتی، دژایەتیکردنی شەڕ و سیاسەتی میلیتاریزەکردن، و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا لە تەوەرە سەرەکییەکانی داواکارییەکانی ناڕازییان بوون. ئیتاڵیایش ببووە گۆڕەپانی مانگرتنی سەرانسەری 24 کاتژمێری کرێکاران، تێکچوونی سیستەمی گواستنەوەی گشتی، و پەککەوتنی چالاکی خوێندنگەکان و ژمارەیەک لە ناوەندە دەرمانییەکان. لە ئەڵمانیاش دەیان کۆبوونەوەی گشتی بەڕێوە چوون و خۆپیشاندەران دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دابەزینی بودجەی پەروەردە و ئەگەری گەڕانەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاری. هاوپەیمانیی بەرپاکەرانی خۆپیشاندانەکان لە ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە بە بەشداریی زیاتر لە 50 ناوەند لە نزیکەی 400 شار و لە زیاتر لە 25 وڵات بەرپا کراوە.