دەسپێکرانی دانوستانی ئاشتیی سووریا لە ژنێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i299182-دەسپێکرانی_دانوستانی_ئاشتیی_سووریا_لە_ژنێڤ
حەوتەمین خولی دانوستانەکانی سووریا بەئامادەبوونی نوێنەرانی بەرهەڵستکاران و حکومەتی سووریا لە شوێن ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ دەسپێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2017 11:39 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی دانوستانی ئاشتیی سووریا لە ژنێڤ

حەوتەمین خولی دانوستانەکانی سووریا بەئامادەبوونی نوێنەرانی بەرهەڵستکاران و حکومەتی سووریا لە شوێن ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ دەسپێکرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەر لە دەسپێبوونی ئەو دانوستانانە، ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریاو بەشار جەعفەری نوێنەری نێردراوی حکومەتی سووریا، وتووێژێکی دوو قۆڵییان ئەنجام دا.

چوار پرسی، حکومەتی ئینتقالی، هەڵبژاردنەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دەستور، بڕیارە لەو خولەی دانوستانەکانی سووریادا تاووتوێ بکرێ.

ئەو خولەی دانوستانەکانی سووریا لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە بەگوێرەی ڕێککەوتنی مۆسکۆ و واشنگتۆن، لە ڕۆژی یەکشەممەوە لەباشووری ڕۆژاوای سووریا ئاگربڕ جێگیرکراوە.

ناوچەکانی دەرعا، سویدا و قۆنیتەرە لەنزیک سنووری ئۆردۆن، ئاگربڕ دەیانگرێتەوە.

دواخولی دانوستانەکانی سووریا نۆزدەی مانگی مای بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.