پەلاماری هێزە یەمەنییەکان بۆسەر بنکەو مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای شبوە
هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هێرشیان کردەسەر بنکەو بارەگاکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی "العکدە"ی سەر بە عەسیلان لە پارێزگای شبوە لەباشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: لەو ئۆپراسیۆنەی سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن کە لەوەڵامدانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکارانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود ئەنجامی گرت، ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و ژمارێکی دیکە لەوان ، سەرکردەیەکیان بەناوی عەلی موبارەک ناسر تەلـلان حارسی بریندار بوون و چەند ئۆتۆمبیلی سەربازی ئەوان تێکشکێندرا.
بەقسەی ئەو سەرچاوانە، هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها توانیان ژمارێک پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەوان ئەلحەکەمەو بەیت دبوە، پاکتاو بکەن.
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەپارێزگای تەعز لەباشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەشیان بەمووشەک تێگرتن بەقورسی پێکا.
کەناڵی ئەلمەسیرەش ڕایگەیاند: فڕۆکەکانی ئالی سەعوود لەدرێژەی پەلامارەکانیان بۆسەر یەمەن، پێگەی کەهلان لەپارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەنیان بۆردومان کرد.
دوو شارۆچکەی مەسلوب و مەتون لەپارێزگای جوف لەباکووری یەمەنیش شەش جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن بۆردومان کرا.
عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە پەلاماری کردۆتە سەر یەمەن ، و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیداوە. شەڕخوازیی عەرەبستان ، کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی لەوان بەسەدان ژن و منداڵی لێکەوتووەتەوەو وڵاتی هەژاری یەمەنیشی بەرەوڕووی کەم و کوڕیی خۆراک و دەرمان کردووە.