بۆردومانی باشوری لوبنان لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە
شوبات 19, 2026 16:31 Asia/Tehran
میدیا لوبنانییەکان ڕایانگەیاند؛ رژێمی زایۆنیستی هێرشی کردۆتەسەر ناوچەی "تەبنا"ی سەر بە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان.
میدیا لوبنانییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی "تەبنا" هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی شارۆچکەی "بیساریە" و چەند ناوچەیەکی نزیک چیای ڕیحان لە باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد. سەرچاوە فەرمییەکان و میدیا لوبنانییەکان تائێستا هیچ هەواڵێکیان لەبارەی ڕێژەی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارە، بڵاو نەکردۆتەوە.
سوپای رژێمی زایۆنیستی لەکاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە نێوان ئەو رژێمە لەگەڵ لوبنان، هەزاران جار ئاگربڕی پێشێل کردووەو بە هێرش بۆسەر باشووری لوبنان، بەسەدان کەس لە خەڵکی سیڤیلی ئەو وڵاتەی شەهید یان بریندار کردووە.