کەڵک وەرگرتنی داعش لە کەسانی سێڤێلی ڕەقە وەکوو سپەری مرۆڤی
ئەندامی ئەنجومەنی شاری ڕەقە ی سووریا ڕایگەیاند بەپێی ڕێککەوتن نامەی چوونە دەری کەسانی سێڤێل لە شاری ڕەقە ، بەجێ ماوانی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش، ئەم شارە هاوڕێ لەگەڵ کەسانی سێڤێل بەجێ دەهێڵن ولەوان وەکوو قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە ڕوێترز " عومەر علوش" ئەندامی ئەنجومەنی شاری ڕەقە لەباکووری سووریا وتی: ئەگەریی زۆرە واژۆ کرانی ڕێککەوتن نامەی چوونەدەری داعش هاوڕێ لەگەڵ کەسانی سێڤێل لە ڕەقە ڕۆژی شەممە نیهایی دەکرێت. گەورە هۆزەکانی ڕەقە هەتا ئێستاکە توانیویانە سەد کەس لە ئەندامانی داعش هان بدەن هەتا خۆیان تەسلیم بکەن وئەمە لەحاڵێکدایە کە دیکە ئەندامانی ئەم تاقمە ترۆریستیە لە تەسلیم کردن خۆیان بواردووە. سەرچاوەکانی هەواڵ بەیانی ڕٶژی شەممە لە دەسپێکرانی ڕەوتی چوونە دەری ئەندامانی داعش لە شاری ڕەقە بەرەو دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دەیروزۆر ، لەڕٶژهەڵاتی سووریا هەواڵیان دا.