ژماری قوربانیانی کولێرا لە یەمەن گەیشتە ٢١٥٦ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i312399-ژماری_قوربانیانی_کولێرا_لە_یەمەن_گەیشتە_٢١٥٦_کەس
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ تا ئیستا ٢١٥٦ کەس لە یەمەندا بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کولیڕا گیانیان لە دەست داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 08:01 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی کولێرا لە یەمەن گەیشتە ٢١٥٦ کەس

ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ تا ئیستا ٢١٥٦ کەس لە یەمەندا بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کولیڕا گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی، هەروەها تا ئیستا ٨١٥ هەزار یەمەنی لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ئەم وڵاتە تووشی کولێرا هاتوون.

ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ئەمدواییە نیگەرانی دەربڕیبوو بەرامبەر بە نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە لە یەمەندا.

بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و خاپوور کرانی دام و دەزگە ژێرخانییەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت زەبر کەوتن لە بۆریییەکان و هەروەها سیستەمەکانی ئاوگەیاندن، نەخۆشی کولێرا لەم وڵاتە خەریکە بە خێرایی پەرە دەستێنێ.

 عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.