کاردانەوەی وەزارەتی تەندروستی یەمەن لەحاند تاوانکاری سامناکی شارومەندان لە حەجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i314147-کاردانەوەی_وەزارەتی_تەندروستی_یەمەن_لەحاند_تاوانکاری_سامناکی_شارومەندان_لە_حەجە
وەزارەتی تەندروستی گشتی و حەشیمەتی یەمەن، تاوانکاری دەستدرێژکارانی سەعوودی و ئیماراتی لەمەڕ کوشتاری شارومەندان لە ستانی حەجە(باکووری ڕۆژئاوای یەمەن) ی شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2017 08:44 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزارەتی تەندروستی یەمەن لەحاند تاوانکاری سامناکی شارومەندان لە حەجە

وەزارەتی تەندروستی گشتی و حەشیمەتی یەمەن، تاوانکاری دەستدرێژکارانی سەعوودی و ئیماراتی لەمەڕ کوشتاری شارومەندان لە ستانی حەجە(باکووری ڕۆژئاوای یەمەن) ی شەرمەزار کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، " عەبدولحەکیم ئەلکەحلانی" وتە بێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی گشتی و حەشیمەتی یەمەن پەلاماری رۆژی سێی شەممەی فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی هەران، لە ستانی حەجەی، شەرمەزار و ڕایگەیاند: ئەم پەلامارە وەکوو بنپێکرانی ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی نێو دەوڵەتی و لەبەر چاو نەگرتنی هەموو بەها وبایخەکانی ئینسانی، دینی و ئەخلاقییە.

 بە وتەی ئەلکەحلانی کوشتاری شارومەندانی یەمەنی لە ماوەی چەند کاتکۆدا هاوڕێ بووە لەگەڵ پەلامارەکانیی جۆر بەجۆر بۆ سەر ماڵی شارومەندانی یەمەنی  وهەر لەم حالە دا فریاگوزاران بە ماتۆرسیکلێتی خۆیان و ئامبۆلانسی نووسینگەی تەندروستی و حەشیمەتی ستانی حەجەیش کەوتوونەتە بەرپەلامار.

 وتە بێژی وەزارەتی تەندروستی گشتی و حەشیمەتی یەمەن ، ژمارەی کوژراوان و یان بریندارانی زیاتر لە ٦٠ کەس ڕاگەیاندووە و وتیشی: پەلاماری دەستدرێژکارانی سەعوودی و تاوانکاری دڕندانەی ئەوان دژی شارومەندانی ستانی حەجە وەکوو ڕەویشتی داعش ئەنجام دراوە کە ئیزنی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگاری و بژاردنی ژمارەی قوربانییەکان و بریندارانی یان نەداوە . ئەلکەحلانی لەهەموو ئازادەکان و کەسانی بە شەرفی جیهان داوای کرد بەرامبەر ئەو چەشنە کردەوە زاڵمانەیە بێ دەنگی نەکەن و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەو کوشتارانە و تاوانکارییەکانی دژ مرۆڤانی بخەنە ژێر گوشار .

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش گەماروی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی بەڕێوە بردووە .