بۆمبارانی ناوەندی فێرکاری گاردی سەرۆک کۆمارەتی یەمەن لە باکووری سەنعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i314223-بۆمبارانی_ناوەندی_فێرکاری_گاردی_سەرۆک_کۆمارەتی_یەمەن_لە_باکووری_سەنعا
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ناوەندی فێرکاری گاردی سەرۆک کۆمارەتی یەمەن لە باکووری سەنعا (پێتەختی یەمەن) یان بۆردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2017 08:32 Asia/Tehran
  • بۆمبارانی ناوەندی فێرکاری گاردی سەرۆک کۆمارەتی یەمەن لە باکووری سەنعا

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ناوەندی فێرکاری گاردی سەرۆک کۆمارەتی یەمەن لە باکووری سەنعا (پێتەختی یەمەن) یان بۆردومان کرد .

بە وگێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی شەوی پینجشەممە، سێی جار هەڵیانکووتایە سەر ناوەندی فێرکاری گاردی سەرۆک کۆمارەتی یەمەن لە ناوچەی "جولەئەلجمنە" لە باکووری سەنعا .

کەنالی مەیادین یش هەواڵی دا هێزی ئاسمانی عەرەبستان دامەزاروەی تەکنیکیی وەزارەتی بەرگری یەمەن لە باکووری سەنعای داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا . فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ئەمڕۆ پێنجشەممە یش سێی جار ناوچەی " ئەلجەراف" لە سەنعایان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا کە بەهۆیەوە زەرەرو زیانیی زۆر لە ماڵی شارومەندانی یەمەنی کەوت .

 عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ەوە هەڵیکووتاوە سەر یەمەن وهاوکاتیش گەمارۆی دەریایی، زەمینی و ئاسمانی کردووە. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئەو وڵاتەی بەرەو ڕووی کەمبوونیی تووندی ماددەی خۆراکی، دەواودەرمان و تەشەنەی نەخۆشی کۆلێرا کردووە .