تشرینی دووه‌م 22, 2017 12:30 Asia/Tehran
  • لاریجانی:  قەیرانەکانی ناوچە زۆرترین دەرفەتی بۆ رژیمی زایۆنی فەراهەم کردووە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: قەیرانەکانی ناوچەیی و ڕووداوەکانی ئەمدواییە لە یەمەن، سوریا ولوبنا، زۆرترین دەرفەتی بۆ ڕژیمی زایۆنی فەراهەم کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛ "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رۆژی چوار شەممە لە دیداری "مەشاهیر محەممەد" سەرۆکی لیژنەی بەرگری سەنای پاکستان لە ئەستەمۆڵ ، لە سەر پێویستی هەوڵدان بۆ چارەسەری قەیرانەکان ، بە وتوویژ و لە رێگای سیاسییە وە جەختیکرد .

 "مەشاهیر محەممەد" یس وتی، ئاماندە بوونی ئەمریکاییەکان لە ئەفغانستان نە لەبەر خەبات دژی داعش، بەڵکوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاکستان و چینە .

 سەرۆکی لێژنەی بەرگری سەنای پاکستان وتیشی، ئەمریکا لە ناوچە یەکجار لاواز بۆتەوە و تەنانەت توانایی کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە وڵاتانی فەرمانبەری خۆیشی نییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، کۆبوونەوەی کۆگەی مەجلیسەکانی ئاسیایی لە ئەستەمۆڵ بە خولەکێک بێ دەنگی بە نیشانەی ڕاگەیاندنی هاوخەمی لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوانی ئەمدواییە ڕۆژئاوای ئێران ،دەستپێکرا. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەستەمۆڵ دا ووتاردانی هەبێت.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێی شەممە لە سەرووی لیژنەیەکی پایەبەرزی پەرلەمانی بۆ بەشداری لە کۆگەی مەجلیسەکانی ئاسیایی، گەییشتە ئەستەمۆڵی تورکیا . سەرۆکان و لیژنەکانی پەرلەمانی لە ٤٢ وڵاتی ئسیا و ١٦ وڵاتی چاودێر لە کۆبوونەوەی ئەستەمۆڵ دا بەشداری دەکەن .

سەرپەیڤ