کانونی یه‌که‌م 09, 2017 12:58 Asia/Tehran
  • درێژەی ئامادەبوونی ٥٠٠ تیرۆریستی فەڕەنسی لە سووریاو عێراق

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە وتی: پێنج سەت تیرۆریستی فەڕەنسی هەروا لە سووریا و عێراقن کە گەڕانەوەیان بۆ فەڕانسە زۆر دژوار و ئەستەمە.

ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە دوێشەو(هەینی) لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی"بی ئێف ئێم تی ڤی" ی فەڕانسە وتی: تیرۆریستانی فەڕەنسی یان یەخسیر دەکرێن یان لە شوێنی دیکە بڵاوەیان پێ دەکرێ.

لودریان هەروەها بە لەبەرچاونەگرتنی دەوری سەرەکی و حاشاهەڵنەگری هێزە سووریەکان وهاوپەیمانانی ئەو وڵاتە لە لەناوبردنی داعش ئیدیعای کرد کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە، لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەناوچووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمریکاو هاوپەیمانانی رۆژاوایی-عەرەبییەکەی بەگوێرەی ڕاپۆری بەڵگەمەند و دێکۆمێنتاری تاوانبارن بە داکۆکی لە پێکهاتن و بەهێزکردنی داعش بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی سووریاو میدیاکان ئەم بەینە، وردەزانیارییان لەدەورگێڕانی ئەو وڵاتانە لەمەڕ دابین کردنی چەکئامێرەکانی داعش لەقاو دا.

ژەنەراڵ والری گراسیموف سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاش ڕەخنەی گرت لە کردەوەی لاواز و جێی پرسیاری هاوپەیمانی ئەمریکی لەمەڕ ئیدیعای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە سووریاو وتی: تەنیا شارێژ کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە سووریا توانیان ڕزگاری بکەن، ڕەققە بوو بەڵام ئەو شارە بەکردەوە لەسەر نەخشە سڕاوەتەوەو بەتەواوەتی لەناوچووەو بۆ نیشتەجێبوون ناشێ.

سەرپەیڤ