پەلاماری فڕۆکە سعودیەکان بۆسەر قوتابخانەیەک لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i318887-پەلاماری_فڕۆکە_سعودیەکان_بۆسەر_قوتابخانەیەک_لە_یەمەن
لە پەلاماری فڕۆکە سعودیەکان بۆسەر قوتابخانەیەک لە شارۆکەی موزەع لە پارێزگەی تەعز لە باشووری رۆژاوای یەمەن لانیکەم سێ کەسی مەدەنی کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2017 06:43 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە سعودیەکان بۆسەر قوتابخانەیەک لە یەمەن

لە پەلاماری فڕۆکە سعودیەکان بۆسەر قوتابخانەیەک لە شارۆکەی موزەع لە پارێزگەی تەعز لە باشووری رۆژاوای یەمەن لانیکەم سێ کەسی مەدەنی کوژران .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە ی یەمەن، لەم پەلامارەدا بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش کوژرا و ژمارێکیش بریندار بوون .

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی رۆژی شەممەش دایان بەسەر ئاهەنگێکی زەماوەند لە پارێزگەی مەئریب لە ناوەندی یەمەن کە بە دوایدا دە ئافرەت کوژران .

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی هەروەها لە درێژەی پەلامارەکان بۆسەر گەلی یەمەن ، پەلاماریان کردە سەر بازاڕێک لە پارێزگەی ئەلحەدیدە لە رۆژاوای یەمەن کە شەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

لە مارسی 2015 وە تا ئێستا عەرەبستان بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد رەبە مەنسوور هادی " سەرۆک کۆماری وازلەکارهێناوی یەمەن ، پەلامارەکانی خۆی بۆسەر ئەم وڵاتە دەست پێکردووە . بە پێی دوایین ئاماری وەزاڕەتی تەندروستیی یەمەن ، سعودیە تا ئێستا دەیان هەزار شارومەندی یەمەنی لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە .