جەختکردنی مۆسکۆ لە سەر ئامادەیی ئێران و تورکیا بۆ چارەسەریی قەیرانەکەی سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی، ئێران ، ڕوسیا و تورکیا بۆ بە هێزکردنەوەی ئاشتی و بردنە پێشەوەی پرۆسەی چارەسەری سیاسی مەسەلەکانی سوریا ئامادەییان هەیە .
" سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی سێی سەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی ڕاشاتودەی بەڕاشکاوی وتی، زۆرینەی لایەنەکانی سوری و تەنانەت گرووپە چەکدارەکان کە پیکەوە شەڕیان کردووە ئامادەن بۆ دەست پێکرانی پرۆسەی چاری سەری سیاسی مەسەلەکانی سوریا .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها لە بارەی پیوەندی ئێران و عەرەبستان وتیشی، ئێران وعەرەبستانی سەعودی دەبێ لە پشت مێزی دانووستان دانیشن و مەسەلەکانی تایبەتی بەر هۆگری خۆیان بهێنە بەرباس و لێکیان بدەنەوە . هەوڵ ودەستپێشخەرییەکانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لە پرۆسەی دانووستانەکانی سوری بە میوانداریەتی ئاستانە، پێتەختی کازاخستان تابەئێستا بووەتە هۆی دامەزرانیی ئاگر بڕی هەمەلایانە و گەڵاڵەی بەدی هێنانی چوار ناوچەی کەمکردنەوەی ئالۆزیی لە سوریا دا .