خۆپێشاندانی خەڵکی سووریا لە باشووری دەمیشق لەدژی تاقمەچەکدارەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i321579-خۆپێشاندانی_خەڵکی_سووریا_لە_باشووری_دەمیشق_لەدژی_تاقمەچەکدارەکان
سەدان کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی " ببیلا " و" بەیت سەحم" لە گردوپەڕی باشووری دەمیشقی پێتەختی سووریا بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانێک، خوازیاری چوونەدەری ترۆریستەکان لەم ناوچانە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2018 15:47 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی سووریا لە باشووری دەمیشق لەدژی تاقمەچەکدارەکان

سەدان کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی " ببیلا " و" بەیت سەحم" لە گردوپەڕی باشووری دەمیشقی پێتەختی سووریا بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانێک، خوازیاری چوونەدەری ترۆریستەکان لەم ناوچانە بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، دانیشتوانی شارۆچکەکانی باشووری پارێزگەی ڕیفی دەمیشق لە نەیارەتی دەربڕین بە کردەوەکانی تاقمە ترۆریستی - تەکفیریەکان لەوان کێشەنانەوە لە ڕێبازی ڕیککەوتنی ئاشتی نیشتمانی لە سووریا ، ڕۆژی هەینی جارێکی تر لە خۆپێشاندانێک لەدژی ترۆریسم وتەکفیریەکان درۆشمیان دا. تاقمە چەکدارەکان بۆ بڵاوپێ کردن بە خەڵک تەقەیان کرد کە بە هۆیەوە ژمارەیەک لە بەشداربووان لە خۆپێشاندان بریندار بوون. ئەمە چەندمین جارە لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو کە دانیشتوانی شارۆچکەکانی باشووری پیتەختی سووریا لە نەیارەتی دەربڕین لەگەڵ تاقمەکانی تەکفیری زاڵبووبەسەر ئەم ناوچانە خۆ پێشاندانیان سازدا ولەگەڵیان بەتایبەت تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە تێکەڵچوون. بەپێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی سەربە ترۆریستانی جیش ئەلیسلام ، کەسانی چەکدار هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بۆ چوونەدەر لە شارۆچکەی ببیلا لە باشووری پارێزگەی ڕیفی دەمیشق ، بە ڕیککەوتنی دەوڵەتی سووریا ئەمادە دەبن هەتا بۆناوچەگەلیکی تری سووریا بگوێزرێنەوە. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ساڵی دووهەزارو پازدە فەرمانی ئاشتی نیشتمانی لەم وڵاتە واژۆ کرد. بەپێی فەرمانی سەرۆک کۆماری سووریا ، کەسانێک کە چەکیان پییە، ئەگەر چەکی خۆیان ڕادەس بکەن، دەیان بەخشن.