دیداری نوێنەری تایبەتی "پوتین"لەگەڵ "بەشار ئەسەد"
" ئەلیکساندێر لاورێنتیف" نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری سوریا شەوی هەینی لەگەڵ " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشق دا دیدار و وتووێژی کرد .
" بەشار ئەسەد" لەم دیدارە بەڕاشکاوی وتی سەرکەوتنی گرنگ کە سوپای سوریا بە یارمەتی ڕوسیا و هاوپەیمانەکانیی دیکەی لە نەبەرد دژی ترۆریسم دەست کەوتووە، هۆکاری گرنگن لەمەڕ پووچکردنەوەی پیلانەکانیی رۆژئاوا لە سوریا و ناوچەکە دا .
بەشار ئەسەد و لاورێنتیف لەم دیدارە، شەڕ دژی ترۆریسم و پرۆسەی دانووستانەکانیی ئاستانەی یان لێکدایەوە .
تا بە ئێستا هەشت خولی دانووستانەکانی ئاشتی باڵا لە ئاستانە، بە ئامادە بوونیی لیژنەکانی دەولەتی سوریا ، بەرهەڵستکارانی چەکدار وا پەیمانی ئاگر بڕی گشت داگریان قەبووڵکردووە و وڵاتانی ئێران ، روسیا و تورکیا وەکوو دەستەبەرکەرانیی ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چوو.
ئەنجامی سەرەکی ئەم دانووستانانە، بەدی هێنای ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا دابووە .
ئەم دانووستانانە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا ، بەمەبەستیی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چوو .