کانونی دوھەم 15, 2018 21:19 Asia/Tehran
  • پەلاماری شارۆچکە نشینانی زایونی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

شارۆچکە نشینانی زاێونی ژێر پشتیوانی سەربازانی زایونی پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، شارۆچکە نشینانی زایونی ڕۆژی دوشەممە لە کردەوەیەکی سوکایەتی پێکەرانە وێڕای پەرلامارکردنەسەر مزگەوتی ئەقسا ، دەستیان دایە هەڵدانی درۆشمی دژە ئیسلامی.مزگەوتی ئەقسا وەکوو سەمبولی سەرەکی شوناسی ئیسلامی - فەلەستینی شاری بەیتۆلموقەدەس هەمووکات دەکەوێتە بەر ئاماجی کردەوە کاولکاریەکانی ڕژێمی زایونی وزایونیەکان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجە پەرەخوازانەکانیان هەموو کات مزگەوتی ئەقسا ئەدەنە بەرپەلامار وسوکایەتی دەکەن بە پیرۆزایەتیە ئیسلامیەکان. هەروەها سەربازانی زایونی ئەمڕۆ دوشەممە مەشقی سەربازی خۆیانیان لە ناوچەکانی ئەلعربا وئیلات لە باشووری فەلەستینی داگیر کراو دەسپێکرد، ئەم مەشقە بۆ ماوە  ی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت. سوپای ڕژێمی داگیر کەری قودس بەهۆی بەلارێدابردنی بیروهزری گشتیی لە شکست ولەترسی  پەرەی دەسەڵات وتوانایی سەربازی خۆڕاگری فەلەستین مەشقەکانی خۆی پەرە پیداوە. ڕژێمی زایونی بە سەربازیگەری وپشتیوانی ئەمریکا ، لەهەوڵدایە بە بەدی هێنانی ترس ودڵەڕاوکی وێڕای بە لاڕیدابردنی بیروهزری گشتی لە کێشەو گرفتەکانی ئەم ڕژێمە ، سیاسەتەکانی پەرەخوازانەی خۆی بسەپێنێتە سەر وڵاتانی ناوچە.