سەربازانی سەعوودی لاوێکیان لە عەوامیە کوشت
لاوی دانیشتووی ناوچەی عەوامیە لە عەرەبستان دوێنێ بە زەبری گوللەی سەربازانی سەعوودی کوژرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس سەربازانی سەعوودی ڕۆژی دووشەمە دوێنێ لە شاری عەوامیە لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لاوێکی دانیشتووی ئەو ناوچەیەیان بە ناوی عەبدوڵڵا میرزا ئەلقلاف لە یەکێک لە شەقامەکان کوشت . سەرچاوەکانی نزیک لە دەوڵەتی عەرەبستان بۆ وێنە ڕۆژنامەی عەکازی عەرەبستان ئەو کەسەی بە تڕۆڕیست زانی و نوسیان کە ئەو لە ئوپراسیونی ئاسایشی سەرکەوتوو کوژراوە . عەکاز هەروەها ئیدەعای کرد کە ئەو لاوە سەعوودیە لە ڕووداوی کوژرانی سەربازێکی سەعوودی بە ناوی عەبدوڵڵا ئەلقەحتانی لە دوو مانگی ڕابردوودا دەستی هەبووە . لە هەمان حاڵدا شناسەی تویتری " تەعرید ئەلحەرار " لە نەیارانی نیزامی سەعوودی ئەو لاوەی بە شەهید زانی کە تیمی مەرگی عەرەبستانی سەعوودی کوشتوویەتی . ئەلعەوامیە کە شایەتی کردەوەی سەربازی و ئاسایشی عەرەبستانی سەعوودیە گوندی ئەلمەسورە شوێنی لە دایک بوونی شێخ نەمر لەو ناوچەیە و ناوچەکانی دیکەی لە مانگەکانی ڕابردوو شایەتی پەلاماری بەربڵاوی هێزە ئاسایشیەکانی سەعوودی ب وو پەلامارەکان کە لە مانگی مای ڕابردوو گەیشتە ئاستی خۆی و چەن کەس کوژران .