دەسپێکرانی کاری کۆبوونەوەی ئابووری تورکیا و قەتەر دۆحە
کۆبوونەوەی ئابووری تورکیا و قەتەر ڕۆژی سێی شەممە لە دۆحە دەستی بەکار کرد .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لەم کۆبوونەوەیە کەبەهاوکاری یەکیەتی ژورەکانی بازەرگانی و بورسەی تورکیا و ژووری بازەرگانی و پیشەسازی قەتەر بەڕێوە دەچێت، بەشگە چالاکەکان لە کەرتی دامەزراوە ژێر خانییەکان و دامەزران و چێکردن، دەواو دەرمان وکەرەستەی پزیشکی، ماددەی خۆراکی ،،پیشەسازی و کەرەستەی کشت و کاڵ ، شوشە، پلاستیک ، پیشەسازی لۆجێستیک و سیستێمە ئاسایشییەکان بەشداریان هەیە .
"خەلیفە بن جاسم ئالی سانی" سەرۆکی ژووری بازەرگانی قەتەر لە رێو ڕەسمی دەستپیکرانیی کاری ئەم کۆبوونەوەیە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند ئاڵ و وێرەکانی بازەرگانی ئانکارا و دۆحە لە ساڵی ٢٠١٧ ، گەییشتە سێی ملیار و ٩٠٠ ملوین ڕیالی قەتەر( ١ میلیار و ٨٠ ملوین دۆڵار) . ئال و وێڕەکانیی بازەرگانی ئانکارا و دۆحە لە ساڵی ٢٠١٦ تەنیا ٦٠٠ ملوین ڕیال( ١٧٤ ملوین دۆڵار) بوو .
قەتەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی دەستی داوەتە بەڕێوە بردنی کردەوەی جۆر بە جۆری وەک ئیمزای گرێبەستی ترانزیتی وهاوردەی کاڵا لە ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە وەکوو ئێران ، تورکیا و عۆمان .
عەرەبستان هاوپەیەمانەکانی لە پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧ بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دۆحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بەڕێبەری ڕیاز، قەتەر بە پشتگری لە ترۆریسم تۆمەتبار و پێوەندییەکانی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ دۆحە پچراند.
عەرەبستان، ئیمارات، مێسر و بەحرەین هەروەها جگە لە بایکۆتکردنەکان، سنوورەکانی زەمینی - دەریایی و ئاسمانی خۆیان لە سەر قەتەر داخستووە .
ئەم ٤ وڵاتە ژوئەن، لیستەی ١٣ یانەی داواکارییەکانیان ڕادەستی قەتەر کرد و ڕایانگەیاند ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ دۆحە بەستراوەتەوە بە جێبەجێبوونەوەی هەموو ئەم ویستانە.
گرنگرتین مەرجەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بۆ قەتەر دیاری کردووە بریتین لە پچرانی پێوەندییەکانی دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران و حیزبۆڵڵا، داخرانی تۆکمەی کەنالی ئەلجەزیرە نەهێشتنەوەی پێگەی سەربازی تورکیا لە خاکی قەتەر دا . دۆحە ئەم مەرجانەی قەبووڵنەکردووە .