دەوڵەتی سووریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و یەکیەتی گەل هەوڵ ئەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i323001-دەوڵەتی_سووریا_لەپێناو_بەرەنگاربوونەوەی_ترۆریستان_و_یەکیەتی_گەل_هەوڵ_ئەدات
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی: دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وبەدی هێنانی یەکێتی نیشتمانیی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دا هەوڵ ئەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2018 10:29 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی سووریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و یەکیەتی گەل هەوڵ ئەدات

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی: دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وبەدی هێنانی یەکێتی نیشتمانیی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دا هەوڵ ئەدات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " حیموودە سەباغ" سەرۆکی پەرلەمانی سوریا رۆژی چوار شەممە لە دووهەمین  رۆژ لە سیزدەهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانیی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیی لە تاران دا وتی:  تا کاتێک کە ئاڵای ئاشتی لە سوریا دا شەکاوەیە، دەوڵەتی ئەو وڵاتە دەستهەڵناگرێت لە خەبات دژی ترۆریسم .

سەباغ بە ڕێزگرتن لە پشتگرییەکانی ڕیبەری ەمزنی ئینقلابی ئیسلامی ، دەوڵەت، پەرلەمان و گەلی ئێران بۆ پشتگریی لە دەوڵەتی سوریا بەڕاشکاوی وتی: ترۆریستان خوازیاری ئاشتییەکن  کە بۆ سوریا جێ سەر شۆریی بێت بەڵام ئیسلام نەیاری ئەم پرسەیە، سوریا دەمێنێتەوە و مافەکانی ڕەوای گەلی خۆی دەپارێزێت .

 سێزدەهەمین  کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی رۆژی رابردوو بە وتاردانیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیبەکار کرد و ئێواڕەێ ئەمڕۆ چوار شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی ئەدات بە کاری خۆی .