ئادار 21, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • پێداگری ئەندامێکی پایەبەرزی پارتی

ئەندامێکی پایەبەرزی حیزبی "تەحریک ئەنساف"ی پاکستان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە چارەسەرکرانی قەیرانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئیرنا " شیرین مەزاری" وتی: کۆماری ئسیلامی ئێران وڵاتێکی کارتێکەر وشوێندانەر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە ودەوری گرینگ لە بۆژاندنەوەی پاوەجیی وئەمنیەتی ناوچە بە تایبەت ئەفغانستان دەگیڕێت.بەڕێوەبەری دامەزراوەی مۆتاڵای ستراتژی ئیسلام ئابادی پاکستان هەروەها بە لێکدانەوەی گرینگایەتی پەرەی پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران وپاکستان لە گشت بوارەکان وتی: تاران وئیسلام ئاباد دەبێ پێوەندی خۆیان  بە سەرنج دان بە گوڕانکاریەکانی ناوچە فرەتر لە جاران پەرە پێ بدەن. ئەندامی پەرلەمانی نیشتمانی پاکستان هەروەها لە وڵاتانێک کە لەگەڵ ئەفغانستان هاوسنوورن ، داوای کرد لە دابین کردنی ئەمنیەت وپاوەجیی ئەم وڵاتە لەگەڵ یەکتر هاوکاری بکەن. 

سەرپەیڤ