نیسان 07, 2018 14:14 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی ئاڵمان لە بارودۆخی کەرتی غەززە

بەرپرسانی حکومەتی ئاڵمان نیگەرانیان دەربڕی لەمەڕ تەقە و دەسڕێژی سەربازانی رژیمی زایۆنیستی لە خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لەسنووری کەرتی غەززە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا،  راینەر بروئێل وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان خوازیاری ڕاگیرانی تەقەی ڕاستەوخۆ لە خۆپێشاندەرانی فەلەستینی بوو.

بروئێل بەئاماژە بە ژماری کوژراو و برینداران لە نەخۆشخانەکانی غەززە وتی: چوونەسەری ژماری قوربانیانی ڕووداوەکانی دەسڕێژ و تێکهەڵچوونی توندوتیژانەی غەززە ، لەژێر ناوی مافی بەرەڤانیکردن، پاسا نادرێ.

بەپێی ئەو راپۆرە، بەلەبەرچاوگرتنی شوێنهاتەکانی تێکهەڵچوونەکانی ‌غەززە، بەرلین خوازیاری لێکۆڵینەوەی ڕاستەقینە لەوبارەوەیە.

زەید ڕەعد حوسێن کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش داوای لە رژیمی ئیسرائیل کردووە خۆببوێرێ لە کەڵک وەرگرتن لە هێزە سەربازییەکانی.

هەزاران فەلەستینی سی مارس لە چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی رۆژی زەوی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە بەرەو سنوورەکانی کەرتی غەززە لەگەڵ سەرزەوییە داگیرکراوەکان کەوتنەڕێ کە لەگەڵ پەلاماری سەربازانی ئیسرائیلی بەرەوڕوو بوون.

سەرپەیڤ