حیزبوڵڵا: هەڕەشەکەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی داهاتووی لوبنانی کردۆتە ئامانج
نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان وشداریداوە گوشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ بەم وڵاتە بە داخوازی چەکدانانی خۆڕاگریی سنووردار نابێتەوە و لە ڕاستیدا داهاتووی سیاسی، ئاسایشی و شوناسیی لوبنانی کردۆتە ئامانج.
عەلی فەیاز وتی: پرۆژەیەکی سیاسی، ئەمنی و ئابووری خەریکی جێبەجێکرانە کە دەتوانێ هاوسەنگیی ناوخۆیی تێکبدات و سەروەریی لوبنان بخاتە ژێر دەسەڵاتی بیانییەکان و سەربەخۆیی وڵات لاواز بکات. ناوبراو جەختیشی کرد: حیزبوڵڵا سوور و پێداگرە لەسەر درێژەپێدانی خۆڕاگری، پێبەندمانەوەی بە بڕیارنامەی ١٧٠١، پێویستیی وەستانی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و بەڕێوەچوونی دانوستانی ناوخۆیی لە سەر دیاریکردنی ستراتژییەکی بەرەڤانی.ەم قسانە لە کاتێکدا دێنەئاراوە کە باسی چەکدانانی حیزبوڵڵا و شەڕ و کێشە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە و لوبنان ئێستاکە لە ڕەوشێکی تەواو هەستیاری سیاسی و ئامنیدایە.